مەسعود بارزانی: ھیوادارم جەژنی قیامە دەسپێک بێت بۆ نەمانی توندڕەویی و زوڵم

- 4/20/2019 9:45:00 PM 3233 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، ھیوادارم جەژنی قیامە دەسپێک بێت بۆ نەمانی توندڕەویی و زوڵم.
وڵاتەكەمان لە ئاستی هەرێمایەتی و جیهانیدا نمونەیەكی دیاری پێكەوەژیانی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەكانە

 

لە پەیامێكدا بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای ئاڕاستەكردنی پیرۆزبایی بۆ مەسیحییەكانی كوردستان و عێراق و جیهان راشیگەیاندوە:"كە بۆنە و جەژنی پێكهاتەكانی كوردستان دەرفەتی باشن بۆ دوپاتكردنەوەی برایەتی و ئاشتی و پێكەوەژیان و جێگەی شانازییە لە وڵاتەكەمان فەرهەنگی پێكەوەژیان مێژوییەكی دێرینی هەیە و لە سایەی ئەو كلتورە باڵایەی خەڵكی كوردستانە كە، وڵاتەكەمان لە ئاستی هەرێمایەتی و جیهانیدا نمونەیەكی دیاری پێكەوەژیانی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەكانە".

مەسعود بارزانی دەشڵێت:"هیوادارم ئەو بۆنەیە دەستپێكێك بێت بۆ نەمانی توندڕۆیی و زوڵم و ئاشتی باڵ بەسەر ناوچەكەمان و جیهاندا بكێشێت".


نیشانەکردن :

#پارتی #مەسعود بارزانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP