ڤیدیۆ؛ ئاسایشی هه‌ولێر دانپێدانانی تاوانبارێکی بڵاوکردەوە

- 4/20/2019 5:15:00 PM 13552 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌ رایگەیاند، له‌سه‌ر سکاڵای هاوڵاتیه‌ک، که‌ ده‌ستدرێژی کرابوه‌ سه‌ر، تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیان ده‌ستیان به‌ لێکۆڵینه‌وه کرد و توانیان تاوانباری ده‌ستدرێژیکار ده‌ستگیر بکه‌ن و راده‌ستی دادگای بکه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌ لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، کاتژمێر ١٢:٥٥خوله‌کی شه‌وی 1ی 4ی 2019، ئافره‌تێکی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانی، ته‌کسییه‌ک راده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌نێته‌ شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه، به‌ڵام شۆفێری تاکسییه‌که‌ به‌ ناوی (فاخر حمد حیدر)ی ته‌مه‌ن ٤٨ساڵ، به‌پێی دانپێدانانی خۆی که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندراوه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ئافره‌ته‌ سه‌رنشینه‌که‌ی ده‌باته‌ چۆڵه‌وانییه‌کی سنووری قه‌زای بنه‌سڵاوه‌، به‌ چه‌قۆ هێرشی ده‌کاته‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێده‌کات، له‌ژێر گوشاردا ده‌ستدرێژیی سێکسی ده‌کاته‌ سه‌ر ئافره‌ته‌که‌، پاشان له‌و چۆڵه‌وانییه‌ به‌جێی ده‌هێڵێت.

راگه‌یاندراوێک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌

له‌سه‌ر سکاڵای هاووڵاتیه‌ک، که‌ ده‌ستدرێژی کرابووه‌ سه‌ر، تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌ستیان به‌ لێکۆڵینه‌وه کرد و توانیان تاوانباری ده‌ستدرێژیکار ده‌ستگیر بکه‌ن و راده‌ستی دادگای بکه‌ن.

کاتژمێر ١٢:٥٥خوله‌کی شه‌وی 1ی 4ی 2019، ئافره‌تێکی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانی، ته‌کسییه‌ک راده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌نێته‌ شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه، به‌ڵام شۆفێری تاکسییه‌که‌ به‌ ناوی (فاخر حمد حیدر)ی ته‌مه‌ن ٤٨ساڵ، به‌پێی دانپێدانانی خۆی که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندراوه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ئافره‌ته‌ سه‌رنشینه‌که‌ی ده‌باته‌ چۆڵه‌وانییه‌کی سنووری قه‌زای بنه‌سڵاوه‌، به‌ چه‌قۆ هێرشی ده‌کاته‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێده‌کات، له‌ژێر گوشاردا ده‌ستدرێژیی سێکسی ده‌کاته‌ سه‌ر ئافره‌ته‌که‌، پاشان له‌و چۆڵه‌وانییه‌ به‌جێی ده‌هێڵێت.

تاوانبار (فاخر) پێشینه‌ی له‌ ده‌ستدرێژیکردنه‌ سه‌ر ئافره‌تان هه‌یه‌ و ساڵی ٢٠١٧ به‌هه‌مانشێوه‌ ده‌ستدرێژی کردبووه‌ سه‌ر ئافره‌تێکی عه‌ره‌ب، به‌و هۆیه‌وه سزا یاساییه‌که‌ی به‌ندکردن بووه‌ و دواتر ئازاد بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشیی هه‌ولێر

٢٠١٩/٤/٢٠"



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP