وەرەمێکی 28 کیلۆگرامی لە پشتی پیاوێک دەکەنەوە

- 4/20/2019 4:00:00 PM 37827 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پیاوێکی چینی پاش چەندین ساڵ لە رێگای نەشتەرگەریەوە لە وەرەمێکی گەورە رزگاریدەبێت.

بەپێی هەواڵێکی "سکای نیوز" پیاوێکی 68 ساڵ بەناوی تانگ، ماوەی 30 ساڵە بەدەست وەرەمێکی شێرپەنجەییەوە لە پشتیدا دەناڵێنێت، کە کێشی 28 کیلۆگرام بوو، 83 سانیتیمەتر درێژی و پانیەکەی 63 سانتیمەتر بوو.

یانگ جۆن ئەو پزیشکەی لە شاری شانگەهای نەشتەرگەریەکی بۆ ئەنجامدا وتی "بارودۆخەکەی زۆر هەستیار بوو، چونکە لە پشتەوە بڕبڕەکان و سییەکانی داپۆشیبوو، بەجۆرێک رێگری لە چالاکیەکانی سوڕی خوێنی دەکرد".

ئێستا تانگ تەندروستی لەدوای پێنج رۆژ جێگیرە، هەرچەندە بۆ ماوەیەکی زۆر بێهۆش بووە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP