چوار سەربازی تورکیا کوژران
شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە رویدا

- 4/20/2019 3:13:00 PM 1433 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیاندا له‌سه‌ر هێڵی سنوریی نێوان توركیا- عێراق شەڕو پێکدادان لەگەڵ سەربازانی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە رویداوە و چوار سەربازی تورکیا کوژراون  و شه‌ش سەربازی دیكه‌ش برینداربون.

ئەمڕۆ شەممە وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له‌سه‌ر هێڵی سنوریی نێوان توركیا- عێراق، دوێنێ هەینی روبەروبونەوە لەگەڵ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رویداوە و بەهۆیەوە چوار سه‌ربازی تورکیا کوژراون و شه‌ش سەربازی دیكه‌ش برینداربون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەشوێنی روبەروبونەوەکە و زیانەکانی پەکەکە نەکردوە، بەڵکو تەنها ئەوەی ئاشکراکردوە، کە هێرشە ئاسمانییەکان لەناوچەکە دەستیپێکردوە و روبەڕوبونەوە بەردەوامە.

دوای دوو ساڵ له‌ ئاگربه‌ستی نێوان تورکیا و PKK، هاوینی ساڵی 2015 شه‌ڕ ده‌ستیپێکرده‌وه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا ده‌ستیانكرده‌وه‌ به‌ بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ بنكه‌و باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه.

دوای‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ، توركیا ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ له‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ باكووری‌ كوردستان ده‌ستپێكردو تائێستاش ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وامن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP