11هه‌مین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردەوە و ئامێری پیشەسازی ده‌كرێته‌وه‌

- 4/20/2019 2:42:00 PM 1784 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ 11هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردەوە و ئامێری پیشەسازی و وزە و بەردی سروشتی و سیرامیک بكرێته‌وه‌.

عەبدوڵا ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بەبەشداری 200 کۆمپانیا لە 15 وڵات، 11هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردەوە و ئامێری پیشەسازی و وزە و بەردی سروشتی و سیرامیک دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرترین ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌شداری پێشانگا ده‌كه‌ن كۆمپانیاكانی وڵاتی ئێران و سعودیه‌ و توركیان، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ناوخۆی عێراق و وڵاتانی میسر، ئوردن، ئیمارات، تایوان، ئیتاڵیا، یۆنان، باشوری ئه‌فریقیا، ئیسپانیا، روسیا، جۆرجیا، به‌ریتانیا و چین.

بەڕێوەبەری گشتی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر وتیشی، پێشانگاکە لە 22ی نیسانی 2019 دەکرێتەوە و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، وڵاتی سعودیەش بۆ یەکەم جارە بە 22 کۆمپانیا بەشداری پێشانگاكه‌ ده‌كات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP