بەڤیدیۆ.. سەگێک چوار بێچووە پشیلە بەخێودەکات

- 4/20/2019 1:54:00 PM 5806 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

خۆشەویستی و سۆزی سەگێک بۆ چوار بێچووە پشیلە، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەرسامدەکات.

لە مێژەوە واناسراوە پشیلە و سەگ هەرگیز پێکەوە رێناکەون، کاتێک پشیلە چاوی بە سەگ دەکەوێت لە ترسان دڵی دەوەستێت، بەڵام رەنگە ئەمە هەموو ساتێک راست نەبێت، هاوشێوەی سۆز و خۆشەویستی سەگێک بۆ چوار بێچووە پشیلە کە پێکەوە دەخەون و هەڵدەستن و ژیان بەڕێدەکەن.

هەرچەندە نازانرێت ئەو شوێنەی ئەم گرتەڤیدیۆییەکەی تێدا تۆمارکراوە کوێیە، بەڵام سەرنجی خەڵکانێکی لە سۆشیال میدیاوە راکێشاوە.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP