دایکێک بە توندی لە کچە سێ ساڵانەکەی دەدات، چونکە نمایش نازانێت

- 4/20/2019 1:37:00 PM 21233 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

لە تەمەنێکی بچوکەوە دەیەوێت بیکاتە نمایشکارێکی بەناوبانگ، بەڵام لە ژێر زەبرێکی توندا.

گرتەڤیدیۆییەک تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵدەکات، کە دەردەکەوێت کیژێکی تەمەن سێ ساڵان سەرقاڵی وێنەگرتن و کاری نمایشە لەگەڵ دایکی، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەباشی ناوەستێت، دایکی بە قاچی بە توندی لێیدەدات لە دواوە.

بەپێی هەواڵەکەی "دەیلی مەیلی" بەریتانیا، ئەم گرتە ڤیدیۆییە لە چین تۆمارکراوە، بەڵام کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و داوادەکرێت ئەو دایکە سزابدرێت، چونکە ئەو منداڵە لە بەرامبەر پەیداکردنی پارەیەکی زۆر بەکاردەهێندرێت، لە کاتێکدا دایکەکە داوای لێبوردنی کردووە لە شوێنێکی گشتی و تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP