تورکیا رەخنەی توند لە یۆنان دەگرێت
هلوسی ئاكار: سورین لەسەر کڕینی سیستمی موشەکی بەرگری S-400

- 4/20/2019 12:29:00 PM 2787 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاش رەوانەکردنی هێزی سەربازی بۆ چەند دورگەیەکی نێوانیان لەلایەن حکومەتی یۆنانەوە، وەزیری بەرگری تورکیا ئەو وڵاتەی بەپێشێلکردنی رێکەوتنامە نێودەوڵەتییەکان تۆمەتبارکرد و جەختیشی لەسەر کڕینی سیستمی بەرگری ئێس-400 کردەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئەمڕۆ هلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا، ئاشكرایكرد بەسەربازییکردنی ئه‌و دورگانه‌ی کە سەربازیی نین، پێشێلكاریی رونی رێككه‌وتننامه‌ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ و رایگه‌یاند، "پێویسته‌ كۆتایی به‌ پێشێلكارییه‌كان بهێرێت كه‌ دژی رێككه‌وتننامه‌كانن و له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی دۆستایه‌تی و دراوسێیه‌تی باشدا یه‌كناگرنه‌وه‌".

وتیشی، " له‌چوارچێوه‌ی متمانەو بنیاتنه‌ریی و په‌یوه‌ندیی باشدا، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ له‌ دۆستی به‌ڕێزم، هاوتا یۆنانییه‌كه‌م ده‌كه‌م كه‌ له‌م بابه‌ته‌ و له‌ بابه‌ته‌كانی دیكه‌دا رێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر".

هلوسی ئاكار پاش کۆبونەوەی تایبەتی وه‌زاره‌تی به‌رگریی کەبه‌ به‌شداریی فه‌رمانده‌كانی سوپا توركیا به‌ڕێوه‌چو، لەوه‌ڵامی رۆژنامەنوساندا دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ده‌ریای ئیجه‌ و ده‌ریای سپی جەختیکردەوە توركیا هه‌میشه‌ پابه‌ندی رێككه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ و بەسەربازیکردنی ئەو دورگانە لەلایەن حکومەتی یۆنانەوە پێشێلکاری ئاشکرایەو پێویسته‌ كۆتایی به‌ پێشێلكارییه‌كان بهێرێت چونکە له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی دۆستایه‌تی و دراوسێیه‌تی باشدا یه‌كناگرنه‌وه‌.

لەبارەی كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی و ئاسمانی ئێس-400، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، كڕینی سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی و ئاسمانی ئێس-400 گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ وڵاته‌كه‌یان لەبەرامبەر هه‌ڕه‌شه‌ی ئاسمانی و موشه‌كی و هاوشێوەی یۆنان کە ئەندامی ناتۆیە و خاوەنی سیستمی بەرگری ئێس-300 ئەوانیش کڕینی ئێس-400 بەمافی خۆیان دەزانن و دەستبەرداری پرۆژەکەش نابن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP