سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا گەیشتە بەغدای پایتەخت

- 4/20/2019 11:33:00 AM 2457 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەمێک لەمەوبەر مستەفا شنتوب، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەلایەن محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.

سەردانی مستەفا شنتوب، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بەمەبەستی بەشداریکردنە لە کۆنگرەی پەرلەمانی وڵاتانی دراوسێی عێراق کە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەدەچێت.

کۆنگرەی پەرلەمانی وڵاتانی دراوسێی عێراق  بە ناونیشانی "عێراق.. سەقامگیری و پەرەپێدان" بەڕێوەدەچێت و پرسەکانی ئاسایش، ئابوری و پەرەپێدان و وەبەرهێنان و سەقامگیرین لە ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.

بڕیارە سەرۆکی پەرلەمانەکانی هەریە لە وڵاتانی تورکیا، سوریا و ئوردن و کوەیت و سعودیە و هەرێمی کوردستان بەشدار دەبن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP