قوباد تاڵەبانی: ناهێڵم جان کافێ لە شەقامی سالمی سلێمانی دابخرێت

- 4/20/2019 10:49:00 AM 55626 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ناهێڵێت قاوەخانەی جان کافێ لە شەقامی سالمی سلێمانی دابخرێت.

دوای ئەوەی بڕیاری داخستنی قاوەخانەی جان کافێ لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی درا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش هەڵمەتی رێگریکردن لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە لەژێر ناوی "نا بۆلابردنی قاوەخانە بچکۆلەکەی شار" دەستیپێکرد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "تەداخول دەکەم و ناهێڵم دابخرێت، دوایی خۆشم دێم و قاوەیەکی تری لەلا دەخۆمەوە".

قاوەخانەی جان کافێ و ژمارەیەک قاوەخانە و چایخانەی دیکە لە شەقامی سالمی سلێمانی (سەهۆڵەکە) بونەتە شوێنی حەوانەی گەنجان و گەشتیاران و شەوانە تا درەنگ ئەو هاوڵاتیانەی رو لە شەقامەکە دەکەن چا و قاوە دەخۆنەوە.

بەڵام پارێزگای سلێمانی و سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی چەندجارێک بڕیاری لابردنی ئەو قاوەخانە و چایخانانەیان دەرکردوە دەڵێن، "لەسەر شۆستەکان دروستکراون و رێگری لە هاتوچۆکردنی هاوڵاتیان دەکەن".

نیشانەکردن :

#قوباد تاڵەبانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP