كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

- 4/19/2019 2:15:00 PM 25010 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەورو هەتا و باران دەبێت.

بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەورو هەتا و باران دەبێت و لە سلێمانی نزمترین پلەی گەرما تۆماركراوە كە 9 پلەیە و لە كەركوك بەرزترین پلەی گەرما 22 پلە دەبێت.

هەروەها سبەی شەممە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەور و هەتا و باران دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە كەركوك دەبێت كە 21 پلەیە و نزمترین پلەی گەرمان 8 پلە دەبێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP