نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

- 4/19/2019 10:46:00 AM 3237 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکاندا جیهاندا بەردەوامە لە هەڵكشان و داكشان.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 71 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، لەکاتێکدا دوێنێ نرخی یەک بەرمیل بە 71 دۆلار و 62 سەنت بو.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە  64 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، لەکاتێکدا دوێنێ بە 63دۆلار و 76 سەنت بو.

ئەم بەرزی و نزمیەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، بەشێكی پەیوەندی هەیە بە سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر هەریەك لە وڵاتانی ئێران و ڤەنزوێلا و گرژی و ئاڵۆزیەكانی لیبیا كە هەرسێ وڵاتەكە وەبەرهێنی سوتەمەنین و هەناردەی بازاڕەكانی جیهانی دەكەن.

پێشتر سەرچاوە هەواڵیە جیهانیەكان ئەوەیان خستبوەرو كە كۆمپانیاكانی وزەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، ژمارەی كێڵگە نەوتیەكانیان زیاتركردو گەیاندویانەتە 833 كێڵگەی نەوتی.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP