ئیبراهیم كالن: چاوەڕێی دروستكردنی ناوچەی ئارامین لەژێر كۆنترۆڵی توركیا

- 4/19/2019 9:18:00 AM 3282 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاند: گرێدانی هەر پەیوەندیەك لەنێوان توركیا و بەشار ئەسەد لەڕێگەی روسیا و ئێرانەوە دەبێت، وتیشی: چاوەڕوانی دروستكردنی ناوچەی ئارام دەكەین لەژێر كۆنتڕۆڵی توركیا.

ئیبراهیم كالن وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاندوە: توركیا چاوەڕێیە لیژنەیەكی دەستوری لە سوریا پێكبهێنرێت و كارەكانی لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتوەكان دەستپێبكات.

كالن وتوشیەتی: توركیا بەردەوامە لە كارەكانی بۆ ئەوەی كۆتایی بە شەڕ بهێنرێت لە سوریا و لیژنەی دەستوری پێكبهێنرێت و لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە قۆناغی راگوزەری سیاسی دەستەبەربكرێت، ئێمە دەمانەوێت رێكەوتنی ئیدلب بكرێتە رێكەوتنێكی درێژخایەن، لەبارەی مەنجیش داوا دەكەین نەخشە رێگەی چارەسەری پرسی مەنبج جێبەجێ بكرێت و ڕێگە نەدرێت هیچ گروپێكی چەكداری لە رۆژهەڵاتی فورات بن، بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا لە نێوان توركیا و سوریا تا ناوچەی مەنبج ناوچەیەكی ئارام دروستكراوە.
ئەگەر پەیامێك بنێرین بۆ ئەسەد، لە رێگەی روسیا و ئێران دەبێت

 

لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، ئیبراهیم كالن رایگەیاندوە:ئێمە چاوەڕێ دەكەین كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بەردەوام بێت و ناوچەی ئارام لەژێر كۆنتڕۆڵی توركیا دروستبكرێت.

سەبارەت بە نێوانگیری و پەیوەندی نێوان توركیا و رژێمی ئەسەد، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا وتی: هیچ جۆرە نێوانگیرییەك بونی نیە، ئەگەر پەیامێك بنێرین بۆ ئەسەد، لە رێگەی روسیا و ئێران دەبێت، ئەمەش لە چوارچێوەی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانمان.


نیشانەکردن :

#تورکیا #سوریا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP