ژنە پارێزەرێك لە لایەن برای پارێزەرێكی هاوڕێیەوە هێرشی دەكرێتە سەر

- 4/18/2019 9:23:00 PM 68410 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ژنە پارێزەرێك لە شاری بەغدا لە لایەن براكانی پارێزەرێكی هاوڕێیەوە بە سەختی برینداردەكرێت و بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ هۆكارەكەی داواكردنی مافی خۆی بوە.

ئاسایشی بەغدا رایگەیاندوە، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لە ناوچەی "دەورە"ی خواروی بەغدا ژنە پارێزەرێك لە لایەن براكانی پارێزەرێكی هاوپیشەیەوە روبەڕوی لێدان و توندوندوتیژی بوەتەوە.
داوای مافی ئەو كارانەی كردوە كە پێشتر پێكەوە ئەنجامیانداوە

 

بەپێی راگەیاندنەكانی عێراق، ئەو ژنە پارێزەرە پێكەوە لەگەڵ پارێزەرێكی دیكە كە لە رەگەزی بەرامبەر بوە كاریانكردوە و بە هاوبەشی داوا یاساییەكانی دادگایان وەرگرتوە، بەڵام دوای ئەوەی پارێزەرەكەی هاوڕێی دەچێتە دەرەوەی وڵات ناچاردەبێت داوای مافی خۆی لە براكانی بكات و بەهۆیەوە لە لایەن براكانی هاوڕێكەیەوە روبەڕوی لێدان بوەتەوە، ژنە پارێزەرەكە رایگەیاندوە "داوای مافی ئەو كارانەی كردوە كە پێشتر پێكەوە ئەنجامیانداوە" بەڵام وەڵامەكەی بە توندوتیژی و لێدان وەرگرتوەتەوە.

لەوباریەوە موەفەق عەبدولهادی، نێردەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری بەغدا-ی بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچونی بابەتەكە راسپاردوە.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP