رەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر
پۆلیسی راپەڕین: ئەو كەسەی بانگەشەی گەڕانەوەی سەدامی كردوە شێخ نیە

- 4/18/2019 6:59:00 PM 43609 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت: ئەو كەسەی ئەمڕۆ لە ناو بازاڕی رانیە لەلایەن هێزەكانیانەوە براوە بۆ بنكەی پۆلیس بەهیچ شێوەیەك دەستگیرنەكراوە، بەڵكو ئەو كەسە باری دەرونی كەمێك ناتەواوە و لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ چارەسەر.

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لەبارەی دەنگۆی دەستگیركردنی كەسێك كە وەك شێخ خۆی ناساندوە و پێشبینی گەڕانەوەی سەدام حسێنی كردوە رەتكردەوە و رایگەیاند: "ئەو كەسە دەستگیرنەكراوە، بەڵكو ئەو كەسە باری دەرونی كەمێك ناتەواوە و لەلایەن هێزەكانیانەوە براوە بۆ بنكەی پۆلیس و دواتر رەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر".

وتیشی:"بەداخەوە هەندێك دەزگای میدیایی بەبێ وەرگرتنی وتەی فەرمی هێزەكانی پۆلیس، لە زاری شایەتحاڵەكانی ئەو شوێنەوە تۆمەتی ئەوەیان بڵاوكردۆتەوە كە شێخێكی ساختە دەستگیركراوە، كە بەهیچ شێوەیەك ئەوە راست نیە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP