هۆشیار زێباری: هەوڵی دورخستنەوەی عادل عەبدولمەهدی دەدرێت
رەوتی حیكمە: بەر لەوەی خۆتان بكەنە پارێزەری حكومەت، رێكەوتنەكەتان جێبەجێ بكەن

- 4/18/2019 6:15:00 PM 8634 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هۆشیار زێباری رایدەگەیەنێت كە حزبی دەعوەو رەوتی حیكمە دەیانەوێت حكومەتەكەی عەبادی بروخێنن، سەركردەیەكی رەوتیش حیكمەش وەڵامی دەداتەوە و رایگەیاندوە بەر لەوەی خۆتان بكەنە پارێزەری حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی رێكەوتنەكەی لەگەڵ جێبەجێ بكەن.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ هوشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زیری پێشوتری دارایی عێراق لە تویتەرەكەی خۆی رایگەیاندوە: "حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و ره‌وتی حیكمه‌ ده‌ستیان به‌ جوڵه‌ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕوخێنن" داواشی كردوە كە "پێویسته‌ رابگیرێن".
حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی پلان داده‌ڕێژێ بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌وه‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می دیمه‌نه‌ سیاسییه‌كه‌

 

زێباری وتویەتی:"حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی پلان داده‌ڕێژێ بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌وه‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می دیمه‌نه‌ سیاسییه‌كه‌ و بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر سه‌كۆی بڕیاردان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ ره‌وتی حیكمه‌ی عه‌مار حه‌كیم هاوكاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ ده‌سه‌ڵات دوربخرێته‌وه‌".

لەبەرامبەردا هاشم ركابی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی رایگەیاندوە:"ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن هاوپه‌یمانێتی دەوڵەتی یاسا په‌یوه‌ست بوه‌ به‌ كوتله‌یه‌كه‌وه‌و ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌ت بڕوخێنن یان بیگۆڕن، دورن له‌ راستییه‌وه"‌.

داهاتی رۆژانەی هەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بخەنە داهاتی گشتی دەوڵەتەوە نەك گیرفانی حزبەكانتان

 

لەلایەكی دیكەوە سەڵاح عەرباوی یەكێك لە سەركردەكانی رەوتی حیكمە لە وەڵامدا دەڵێت:"بەر لەوەی خۆتان بكەن بە پارێزەری حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی ڕێككەوتنەكەتان لەگەڵی جێبەجێ بكەن".

دەشڵێت:"داهاتی رۆژانەی هەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بخەنە داهاتی گشتی دەوڵەتەوە نەك گیرفانی حزبەكانتان".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP