هەواڵی ئەمڕۆ

عەبادی: نێچیرڤان بارزانی فەرمانیكردوە پارە لە گەشتیارانی ئێرانی وەرنەگیرێت

- 4/18/2019 5:11:00 PM 6538 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر رایگەیاندوە كە لەسەر فەرمانی نێچیرڤان بارزانی باجی سەر ڤیزەی گەشتیارانی ئێرانی لادەبرێت.

مورتەزا عەبادی سەرکونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە ئاژانسی كوردپرێسی ڕایگەیاند: "لە كۆبونەوەی رۆژی 17 ی نیسان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی وەرنەگرتنی باجی ڤیزەی بۆ گەشتیارانی ئێرانی دەرکرد.
پێشتر 25 هەزار دینار لە گەشتیارانی ئێرانی وەردەگیرا

 

وتوشیەتی: "پێشتر 25 هەزار دینار لە گەشتیارانی ئێرانی وەردەگیرا، بەڵام فەرمانەكەی نێچیرڤان بارزانی لە یەك دو رۆژی دیكەدا جێبەجێ دەكرێت و  باجی سەر ڤیزەی گەشتیارانی ئێران هەڵدەگیرێت".

رۆژانە سێ هەزار گەشتیاری عێراقی دەچنە ئێران

 

کونسوڵی ئێران لە هەولێر ئاشکراشیکردوە لە "یەکی نیسانەوە کونسوڵخانەکانی ئێران لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڤیزەی بێ بەرامبەر بۆ گەشتیارانی عێراق و هەرێم دەردەکەن. هەڵگرتنی ڕسوماتی ڤیزە كاریگەری دەبێت لە هەڵکشانی ڕێژەی گەشتیاران لەنێوان هەردو وڵات، داتاکانیش ئەوە دەسەلمێنن کە هاتنی گەشتیاری عێراقی بۆ ئێران مامناوەندی 3هەزار کەسی تێپەڕاندوە و ئێستا ڕۆژانە زیاتر لە 3 هەزار کەس بە بنەماڵەوە سەردانی ئێران دەکەن".

عەبادی وتوشیەتی كە ڤیزەی جۆربەجۆر بە گەشتیارانی عێراقی و هەرێمی كوردستان دەدرێت کە بریتین لە: ڤیزەی گەشتیاری، ڤیزەی سەردانیكردن، ڤیزەی بنەماڵەیی، ڤیزەی پزیشکی، ڤیزەی چونەژورەوە، ڤیزەی خوێندن و هتد...



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP