ئەردۆغان: تا دوابڕیاری لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان دەجەنگین

- 4/18/2019 4:52:00 PM 2151 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، تا ئەو كاتەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان كۆتا وتەیان لەبارەی هەڵبژاردنەكانەوە رادەگەیەنن پارتی داد و گەشەپێدان دەجەنگێت.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند،  تا ئەو كاتەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان سەبارەت بە هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی وڵاتەكەی كە لە رێكەوتی 31ی ئازار-ی ئەمساڵدا ئەنجامدرا كۆتا وتەی خۆی رادەگەیەنێت پارتی داد و گەشەپێدان كە خۆی سەرۆكایەتی دەكات دەجەنگێت.

ئەو لێدوانانەی ئەردۆغان دوای رۆژێك لە دەستبەكاربونی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، كاندیدی پارتی كۆماری گەل كە پارتی ئۆپۆزسیۆنە وەكو پارێزگاری ئیستانبوڵ دەستبەكاربو.

دوای 17 رۆژ لە سكاڵا و دوبارە ژماردنەوەی دەنگەكان و رەتكردنەوەی داواكاریەكەی پارتی داد و گەشەپێدان بۆ هەژمارنەكردنی دەنگەكانی ئیستانبوڵ و دوبارە دەنگدانەوە، ئەكرەم ئیمامئۆغڵو دوێنێ چوارشەممە پۆستی پارێزگاری ئیستانبوڵی بەدەستهێنا.

لەوبارەیەوە ئەردۆغان وتی، "توركیا زۆر بە باشی چوار ساڵ و نیوی ئایندە بەكاردەهێنێت و هەوڵدەدات تا وادەی هەڵبژاردنەكانی داهاتو كێشەكانی ئابوری و ئاسایش لەو ولاتەدا چارەسەربكات". 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP