مەلا بەختیار: ناکرێت لەژێر ھیچ پاساوێکی دیکەدا پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەوە زیاتر دوابخرێت

- 4/18/2019 2:07:00 PM 3283 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، درێژەکێشانی زیاتری گفتوگۆکان بۆ پێکھێنانی حکومەت ھەڵەیەکی گەورەیە و ئەنجامەکەشی لە بەغدا زیانی دەبێت و کێشەی بودجە و مووچە و خزمەتگوزارییەکانیش سەرھەڵدەداتەوە.

مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمیانی وتارێکیدا لە 22 هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ رایگەیاند، "ئەم فێستیڤاڵە، جیاوازە لەوانەی دو ساڵی رابردو، بەتایبەتی کە ئێستا بستێک خاک لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعشدا نەماوە و راپەرینی جەماوەریی ھێمنانە لە وڵاتانی باکوری ئەفریقا دەسیپێکردوە".
درێژەکێشانی زیاتری گفتوگۆکان بۆ پێکھێنانی حکومەت ھەڵەیەکی گەورەیە

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "درێژەکێشانی زیاتری گفتوگۆکان بۆ پێکھێنانی حکومەت ھەڵەیەکی گەورەیە و ئەنجامەکەشی لە بەغداد زیانی دەبێت و کێشەی بودجە و مووچە و خزمەتگوزارییەکانیش سەرھەڵدەداتەوە".
ناکرێت لەژێر ھیچ پاساوێکی تر پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم لەوە زیاتر دوابخرێت

 

مەلا بەختیار راشیگەیاند، "ناکرێت لەژێر ھیچ پاساوێکی تر پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم لەوە زیاتر دوابخرێت، جگە لە رێککەوتنیش ھیچ جێگرەوەیەکی دیکە نییە". 
گۆڕانکارییەکی گەورە روبەڕوی وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بوەتەوە، کوردستانیش بێبەش نابێت لەو تەوژمە

 

لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە مەلا بەختیار رونیکردەوە، "گۆڕانکارییەکی گەورە روبەڕوی وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بوەتەوە، کوردستانیش بێبەش نابێت لەو تەوژمە، بەتایبەتی کە جیھان دابەشبوەتەوە بەسەر جەمسەری شیعە و جەمسەری سوننە لەناوچەکە و نەتەوەیەکگرتوەکانیش نەیتوانیوە چارەسەرێک بۆ بەرگرتن لە کێشەکان بدۆزێتەوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP