شاندێکی ئیداره‌ی راپه‌ڕین سه‌ردانی سه‌رۆککۆماریان کرد

- 4/17/2019 11:22:00 PM 2572 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سه‌رۆککۆماری عێراق، د. به‌رهه‌م ساڵح  ئه‌مڕۆ ٢٠١٩/٤/١٧ له‌ کۆشکی سه‌لام چاویکه‌وت به‌ شاندێکی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین. 

له‌و سەردانەدا که ‌ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماده‌ی بوون، جەخت له‌ گرنگیدان به‌ ناوچه‌ی راپه‌ڕین به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی کرایه‌وه‌، له‌م روه‌وه‌ سه‌رۆک کۆمار دڵنیاییدا لە جێبه‌جێکردنی داخوازی و پێدوایستی هاووڵاتیان و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌کییه‌کان کاری هه‌ره‌ له‌ پێشی ده‌زگاکانی حکومه‌ته و ئه‌رکێکی نیشتمانی گه‌وره‌شه‌‌،

سەرۆککۆمار رونیشی کرده‌وه‌ که‌ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به‌ گوێره‌ی به‌رپرسیارێتیه‌ ده‌ستورییه‌کانی هه‌وڵی ده‌سته‌به‌رکردنی داخوازییه‌کانی سه‌رجه‌م ناوچه‌کان ده‌دات به‌ بێ جیاوازی، له‌م روه‌وه‌ پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ هه‌ر کارێک که‌ ببێته‌ مایه‌ی بوژانه‌وه‌ی باری ئابووری ناوچه‌ی راپه‌ڕین و دابینکردنی سه‌رچاوه‌ی بژێوی بۆ خه‌ڵک.

دواتر هیوا قه‌ره‌نی به‌ناوی ئیداره‌ی راپه‌رین سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ ده‌ربڕی و رایگه‌یاند که‌ سه‌رۆک به‌رهه‌م سالح هه‌میشه‌ پشتیوانی ئیداره‌و ناوچه‌ی راپه‌ڕینی کردووه‌، هاوکات پوخته‌یه‌ک له‌ کارکانیان و پێویستی سنوری ئیداره‌که‌یان خسته‌ به‌رده‌ست سه‌رۆک کۆمار.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP