لەبارەی مێشکی بەرازەوە زانیاری سەرسوڕهێنەر ئاشکرابو

- 4/17/2019 9:23:00 PM 76288 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
زانایانی ئەمریکا لەتوێژینەوەیەکدا ئاشکرایانکرد مێشکی بەراز چوار کاتژمێر پاش سەربڕینی توانای ژیانەوەی هەیە.
 
بەپێی راپۆرتێکی بی بی سی نیوز، زانایانی زانکۆی ێڵ لەئەمریکا لەدواین توێژینەوەی خۆیاندا ئاشکرایانکردوە مێشکی بەراز پاش چوار کاتژمێر لەسەربڕین هێشتا توانای گەڕانەوەی بۆ ژیان دەمێنێت.

زانایان پێیانوایە ئەم توێژینەوەیە گەلێک پرسیار لەبارەی ژیان و مردن دەڕەوێنێتەوە و رێگایەکی نوێشە بۆ دۆزینەوەی زیاتر دەربارەی نەخۆشی زەهایمەر.

پێشتر باوەڕ وابو مێشک چەند خولەکێکی کەم پاش سەربڕین و مردن لەکاردەکەوێت و خانەکانی دەمرن، بەڵام ئەم توێژینەوەیە ئەو بۆچونەی ئاوەژوکردەوە.

توێژینەوەکە لەجۆرناڵی نەیچەر بڵاوکرایەوە و تێیدا 32 مێشکی بەرازی سەربڕاو کۆکرایەوە و  پاش چەند کاتژمێرێک لەسەربڕینیان بۆماوەی شەش کاتژمێر بەسترانەوە بە سیستمێکەوە بۆ چاودێریکردنی چالاکی خانەکان. 

دەرکەوت بەشێکی زۆر لەخانەکانی مێشک کاردانەوەی مێشکێکی ئاساییان بۆ سیستمەکە هەبوە و هەمان بڕی ئۆکسجینی مێشکی ئاسایشیان تێدابوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP