خەندان-
پاش ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیارێکی بۆ راگرتنی شەڕی جەمسەرەکان و دەستێوەردانی وڵاتەکەی لەشەڕی یەمەن دەرکرد، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ ڤیتۆی بریارەکەی کرد و رەتیکردەوە.
بەپێی
هەواڵێکی ئەل جەزیرە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڤیتۆ بڕیارێکی کۆنگرێسی وڵاتەکەی کرد کە بڕیاری راگرتنی شەڕی جەمسەرەکان و دەستێوەردانی وڵاتەکەی لەشەڕی یەمەندا دابو.
کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیارێکی بۆ راگرتنی شەڕی جەمسەرەکان و دەستێوەردانی وڵاتەکەی لەشەڕی یەمەن دەرکرد
بۆ یەکەمین جار کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیارێکی بۆ راگرتنی شەڕی جەمسەرەکان و دەستێوەردانی وڵاتەکەی لەشەڕی یەمەن دەرکردبو، ئەوەش لەمێژوی ئەمریکادا یەکەمین جارە کۆنگرێس بریارێک بۆ راگرتنی دەستێوەردان لەکاروباری ناوخۆی وڵاتێکی دیکە دەربکات.
لەمبارەیەوە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند " بڕیارەکەی کۆنگرێس بڕیارێکی ناپێویست و مەترسیدارە و هەوڵێکە بەئاراستەی لاوازکردنی دەسەڵاتە دەستورییەکانی ئەمریکا و لەمڕۆ و لەئایندەشدا ژیانی هاوڵاتیانی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەوە."
سەرەتای ئەم مانگە بە247 دەنگی ئەرێ بەرامبەر 175 دەنگی نەخێر کۆنگرێس بڕیاری پەسەندکردنی بریارەکەی کرد و دەستێوەردانی ئەمریکای لەجەنگی دەسەڵاتەکانی ناوچەکە کە ئێران و سعودیە پشتیوانی دەکەن راگرت.