سەرۆک کۆماری عێراق و ئوسامە نوجەیفی لە کۆشکی سەلام کۆبونەوە

- 4/17/2019 3:26:00 PM 1491 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ ئوسامە نوجەیفی، سەرۆکی ھاوپەیمانی قەراری عێراقی کۆبوەوە.

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ چوارشەممە لەکۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ ئوسامە نوجەیفی، سەرۆکی ھاوپەیمانی قەراری عێراقی کۆبوەوە و لەبارەی دۆخی سیاسی عێراقەوە گفتوگۆیان کردوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەمیانی کۆبونەوەکەدا باس لە دوا پێشھاتە سیاسییەکان کراوە، ھاوکات جەخت لە پێویستی خستنەگەڕی ھەوڵەکان لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی و وەلانانی ناکۆکییەکان و بەرجەستەکردنی ئارامی و سەقامگیری لە وڵات و دابینکردنی خزمەتگوزاری بە ھاوڵاتیان کراوەتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP