هەواڵی ئەمڕۆ

موچەی چوار مانگی پێشمەرگەش رەوانە دەکات
حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران دەربڕی

- 4/17/2019 2:07:00 PM 16777 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکوتی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و موچەی چوار مانگی وەزارەتی پێشمەرگە داوە.

شیروان میرزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، دواکەوتنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە پەیوەندی بەوەوە هەبوە کە وەزیر لێرە نەبوە، بەڵام وەزیر لە ئێستادا هاتوەتەوە و نوسراوەکەی واژۆکردوە لە دو رۆژی داهاتودا پارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پارەیە دەچێتە سەر حساب بانکی هەرێم لە هەولێر، کە بڕەکەی 454 ملیاری موچەی فەرمانبەران و موچەی چوار مانگی وەزارەتی پێشمەرگەیە کە بۆ هەر مانگێک 68 ملیار دینارە. 

سەبارەت بەوەی کە ئایا بۆچی حکومەتی هەرێم موچەی مانگی یەک دابەشدەکات لە کاتێکدا بەغدا موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی ناردوە ئەو پەرلەمانتارە وتی، "پێویستە هەرێم رونکردنەوە بدات کە چۆن موچەی مانگەکانی دیکە دەدات، چونکە بەغدا موچەی تەواوی مانگەکانی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP