عادل عەبدولمەهدی سەردانی سعودیە دەکات

- 4/17/2019 8:37:00 AM 1265 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای عێراق لسەردانی سعودیە دەکات.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای کۆبونەوەی دوێنێ ئەنجومەنی وەزیران کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و باسی لەپەیوەندییەکانی عێراق و سعودیە کرد و وتی، "خاڵێکی وەرچەرخان هاتوەتە ئاراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق سەردانی سعودیە دەکەن.

عەبدولمەهدی رونیکردەوە، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ریاز چەند رێککەوتنێک واژۆ دەکرێن و پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەوپێش دەبرێن.

لەبارەی سەردانەکەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا عادل عەبدولمەندی وتی، پێش مانگی رەمەزان سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەکات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP