سەرۆكی میسر پشتگیری خۆی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی راگوزەری سەربازی سودان راگەیاند

- 4/16/2019 10:06:00 PM 1871 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كەمێك پێش ئێستا عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر تەئكیدی كردوە كە پشتگیری لە سەرۆكی ئەنجومەنی راگوزەری سەربازی سودان دەكات.

 بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە عەبدول فەتاح سیسی سەرۆکی میسر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەل فەریق روکن عەبدول فەتاح بورهان سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی سەربازی راگوزەر پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجومەنەکە و گەلی سودان دەربڕی.

لەمبارەیەوە بەسام رەزا وتەبێژ بەناوی سەرۆکایەتی میسرەوە رایگەیاند لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سیسی جەختی لەسەر هاوکاریکردنی گەلی سودان کردوە بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتەکەیان و هەنگاونان بەرەو ئەو خواست و ئامانجانەی کە گەلی سودان هەیەتی.

هاوکات، سەرۆکی میسر هەمو پشتیوانییەکی بۆ سودان دەربری و بڕیاریشیدا هاوکاری ئەنجومەن بێت لەقۆناغی راگوزەردا.
 

 


نیشانەکردن :

#سودان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP