بەپەلە

ئەمریکا بەمەرج سودان لەلیستی تیرۆر دەردەکات

- 4/16/2019 9:38:00 PM 3141 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند هێشتا سودان لەلیستی تیرۆردایە و مەرجیشیان بۆ هەڵگرتنی ئەو سزایە هەیە.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، بەرپرسە باڵاکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەوەڵامی نامەیەکی ئاژانسی رۆیتەرزدا کە پرسیاری لەوبارەوە ئاراستەی کردبو رایگەیاندوە هێشتا سودان لەلیستی تیرۆردایە و لەئاستی سیاسەتی دەرەوە و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لەژێر کاریگەری سزاکاندایە.

وتیشی ئەمریکا بیری لەدەرهێنانی سودان لەلیستی تیرۆر کردۆتەوە، بەڵام مەرجیشیان بۆ هەڵگرتنی ئەو سزایە هەیە.
ێکهێنانی حکومەتێکی مەدەنی و رادەستکردنی دەسەڵات مەرجی سەرەکی ئەمریکان

بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە باڵایە ئەمریکا مەرجی ئەمریکا بۆ لابردنی سودان لەلیستی تیرۆر پێکهێنانی حکومەتێکی مەدەنی و رادەستکردنی دەسەڵاتە بەخەڵک.

هەفتەی رابردو دوای دورخستنەوەی عومەر بەشیر لەکورسی دەسەڵات، ئەمریکا داوای لەسوپای سودان کرد کار بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوانی مەدەنی بکات و راشیگەیاند دەبێت ماوەی قۆناغی راگوزەر لە دو ساڵ کەمتربێت.
 

نیشانەکردن :

#سودان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP