پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە ئێزدییەكان دەكات
سەرۆك كۆمار: داوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای قوربانیانی ئێزدی دەستی داعش دەکات

- 4/16/2019 9:27:00 PM 1418 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند: ئێزدییەكان رۆڵەی رەسەنی ئەم وڵاتەن و رۆڵی گرنگ و كاریگەرییان هەبوە لە بنیادنانەوە و چەسپاندنی یەكڕیزی نیشتمانی، هاوشانی عێراقیه‌کانی تر قوربانی زۆریانداوە، داواش لەئەنجومەنی نوێنه‌ران دەکات پەلەبكەن لە پەسەندكردنی پرۆژە یاسای قوربانیانی ئێزدی دەستی داعش.

دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی، چارشەمبا سۆر پەیامێکی ئاڕاستەی ئێزدییەکان کردوە و دەڵێت،"بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێوە و هیوای خێروخۆشی و ئاشتی و ئۆقرەیی و گەشەسەندنتان بۆ دەخوازم".
دەرەفەت لە بەردەم ئێزدییەکاندا رەخسێنراوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی فراوان بەشداریبكەن لە بنیادنانەوە و ئاوەدانكردنەوەی عێراق و پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی و چەسپاندنی گیانی خۆشەویستی و ئاشتی

لە پەیامەکەیدا سەرۆک کۆماری عێراق دەشڵێت:" ئێزدییەكان رۆڵەی رەسەنی ئەم وڵاتەن و رۆڵی گرنگ و كاریگەرییان هەبوە لە بنیادنانەوە و چەسپاندنی یەكڕیزی نیشتمانی، هاوشانی برا عێراقیه‌کانی تریان قوربانی زۆریانداوە و پاڵەوانێتی گه‌وره‌یان تۆماركردوە و ئێستاش دەرەفەتیان لەبەردەمدا رەخسێنراوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی فراوان بەشداریبكەن لە بنیادنانەوە و ئاوەدانكردنەوەی عێراق و پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی و چەسپاندنی گیانی خۆشەویستی و ئاشتی".

ئاماژەی بەوەشداوە، "لە مڕۆژەدا پێویستە ئەو بیرەوەرییە پڕ ئازارانە بە بیربێنینەوە كە ئێزدییەكان چەشتویانە لە كۆیلەكردن و كوشتن و ئاوارەكردن لەسەر دەستی توندڕەو و تەكفیرییەكانی داعشی تیرۆریست، لەو قۆناغە پڕ ئازار و خەمگینەدا ئێزدییەكان قوربانییەكی گەورەیاندا".

سەرۆک کۆمار دەشڵێت، "ئەمرۆ لە چاوەڕوانی پرۆژە یاسایه‌کین لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لەبارەی رزگاربوانی ئێزیدی، بۆ ئەوەی قەرەبوی ئەو ئازارە زاتی و زیانە مادی و مەعنەوییە بكرێنەوە، ئەمەش دەرفەتێكە بۆ ئەوەی داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنه‌ران بكەین پەلە بكەن لە پەسەندكردنی ئەو پرۆژە یاسایه‌ و سەركەوتنی قوربانیانی ئێزدی دەستی داعش رابگەیەنین".

 

دەقی پیرۆزباییەکە

سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە ئێزدییەكان دەكات

بەناوی خوای  گه‌وره‌ و میهرەبان
خوشك و برایانی ئێزدی لە نیشتمان و تاراوگە

بەو پەڕی خۆشحاڵییەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێوە و هیوای خێرو خۆشی و ئاشتی و ئۆقرەیی و گەشەسەندنتان بۆ دەخوازم.

ئێزدییەكان رۆڵەی رەسەنی ئەم وڵاتەن و رۆڵی گرنگ و كاریگەرییان هەبووە لە بنیادنانەوە و چەسپاندنی یەكڕیزی نیشتمانی، هاوشانی برا عیراقیه‌کانی تریان قوربانی زۆریانداوە و پاڵەوانێتی گه‌وره‌یان تۆماركردوە و ئێستاش دەرەفەتیان لەبەردەمدا رەخسێنراوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی فراوان بەشداری بكەن لە بنیادنانەوە و ئاوەدانكردنەوەی عێراق و پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی و چەسپاندنی گیانی خۆشەویستی و ئاشتی.

لە مڕۆژەدا پێویستە ئەو بیرەوەرییە پڕ ئازارانە بە بیربێنینەوە كە ئێزدییەكان چەشتویان لە كویلە كردن و كوشتن و ئاوارەكردن لەسەر دەستی توندڕەو و تەكفیرییەكانی داعشی تیرۆریست، لەو قۆناغە پڕ ئازار و خەمگینەدا ئێزدییەكان قوربانییەكی گەورەیاندا.

ئەمرۆ لە چاوەروانی پرۆژە یاسایه‌کین لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لەبارەی رزگاربووانی ئێزیدی دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە نێردرا بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو ئازارە زاتی و زیانە مادی و مەعنەوییە بكرێنەوە، ئەمەش دەرفەتێكە بۆ ئەوەی داوا لە بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنه‌ران  بكەین كە  پەلە بكەن لە پەسەندكردنی ئەو پرۆژە یاسایه‌ و سەركەوتنی قوریانیانی ئێزدی دەستی داعش رابگەیەنین.

ئەم بۆنە خۆشە دەكەمە دەرفەتێك بۆ ئەوەی پشتگیری و پشتیوانی خۆمان دووپات بكەینەوە بۆ داواكاری رەوای برایانی ئێزدی لە زامنكردنی مافەكانیان لە سایەی عێراقی دیموكراتی ئیتحادی و گێرانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان دوای ئەوەی لایەنی ئاسایش و ئاشتی و بنیادنانەوەی و ئەوەی تێرۆر وێرانیكردوە زامن دەكرێت.

داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەكەین كە هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە لە ناوەوە و دەرەروە بۆ رزگاركردنی رفێنراوان لە ژنان و پیاوانی ئێزیدی لەدەستی داعش، كاری جددی بكرێت بۆ ئاسانكاریكردن لە گێڕانەوەیان بۆ ئامێزی خانەوادەكانیان كە بەپەرۆشییەكی زۆرەوە لە چاوەڕوانیاندان.

هیواخوازین كە تەواوی خوشك و برایانی ئێزیدی لە عێراق و جیهان ئەم ساڵە بەخۆشی و شادی بكەنەوە و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ ئەوان و تەواوی عێراقییەكانیش دەخوازین.

هەمو ساڵێك ئه‌م یاده‌ بەخێر و خۆشی و ئاشتی و  ئۆقرەیی بكەنەوە.

د. بەرهەم ساڵح 
سەرۆك كۆمار



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP