سەرۆک کۆمار لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبوەوە

- 4/16/2019 8:07:00 PM 1393 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد له شاندێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، کە پێکھاتبون لە ھەریەک لە سیناتۆر (جاک رید، دوگ جۆنز، جین شاھین).

پێویستە ھەردو وڵات رۆڵێکی سەرەکی بگێڕن لە سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا

 

لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح، جەختی لە گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و بەھێزکردنی ھاریکاری نێوان ھەردو وڵاتی لە بوارە جیاجیاکاندا  کردەوە بە جۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات، ھاوکات ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە ھەردو وڵات رۆڵێکی سەرەکی بگێڕن لە سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا.
 
سەرۆک کۆمار، رۆڵی ئەمریکای لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ به‌ تیرۆر و بەشداری كارای لە بەرزکردنەوەی ئاستی توانا سەربازییەکانی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق و پڕ چەککردن و مەشق پێکردنیان بەرزنرخاند، هه‌روه‌ها داوایكرد سەرمایەگوزاران و کۆمپانیاکانی ئەمریکا بەشداریبكه‌ن لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکاندا.

شاندی میوان پشتیوانی وڵاتەکەیان بۆ عێراق دەربڕی لە گشت بوارەکاندا

 

لەلای خۆیانەوە شاندی میوان، پشتیوانی وڵاتەکەیان بۆ عێراق لە گشت بوارەکاندا دەربڕی، بۆ ئەوەی بتوانێت رۆڵی خۆی لە ناوچەکە و جیھاندا بگێرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP