هەڵمەتێکى نوێى چاکسازى لە عێراق راگەیاند
موقتەدا سەدر: گەندەڵی سیاسیەكان لە تیشکی خۆر و لە روناکی مانگ روناكترە

- 4/16/2019 12:41:00 PM 2178 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا هەڵمەتێکى نوێى چاکسازى لە عێراق راگەیاند و دەڵێت، گەندەڵی سیاسیەكان لە عێراق راستیەكی بێگومانە و لە روناكی خۆر لەناوجەرگەی ئاسماندا و مانگ لە تاریكایی شەودا روناكترە "تەنها ئەوە نەبێ كە خوا بە میهرەبانی خۆی لەگەڵیدایە".
گەندەڵی سیاسیەكان لە عێراق راستیەكی بێگومانە

 

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە نوسیویەتی، "گەندەڵی سیاسیەكان لە عێراق راستیەكی بێگومانە و لە روناكی خۆر لەناوجەرگەی ئاسماندا و مانگ لە تاریكایی شەودا روناكترە تەنها ئەوە نەبێ كە خوا بە میهرەبانی خۆی لەگەڵیدایە، لەو بارەیەوە هیچ شتێك ناڵیم چونكە بێدەنگبوم و (قفڵ) بوم، نوقتە و سەری دێڕ!".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەڵام ئەو واتایە ناگەیەنێت كە بەرپرسیاریەتیەكە دەخەینە ئەسۆی هەمو سیاسیەكان و ئەوانەی لە گۆشەیەكی ئەم حكومەتەدان، هەروەك چۆن عەلی بن ئەبی تالیب رەزای خوای لێبێت دەڵێت "خۆتان هەرچۆنێك بن، هاوشێوەكەی وەردەگرن، ئەوەش دو واتای روت و ئاشكرا دەگەیەنێت كە ئەمانەن".
نابێت گەل بەرپرسیاریەتیەكانی رەتبكاتەوە ناگونجێت كە ئینكاری لە هەڵەكانی بكات و پشتگیری لە سیاسیە گەندەڵەكان بكات

 

رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت، "بەگشتی، نابێت گەل بەرپرسیاریەتیەكانی رەتبكاتەوە ناگونجێت كە ئینكاری لە هەڵەكانی بكات و پشتگیری لە سیاسیە گەندەڵەكان بكات.. هەڵەی زۆر گەورە هەیە نەك هەر تەنها لە لایەنی ئاینی و باوەڕەوە، بەڵكو لایەنەكانی ئەخلاقی و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و سیاسی و زانستی و (نیشتیمانی)ش دەگرێتەوە".

دەقی پەیامەکەی موقتەدا سەدر
هاونیشتیمانی خۆشەویست

گەندەڵی سیاسیەكان لە عێراق راستیەكی بێگومانە و لە روناكی خۆر لەناوجەرگەی ئاسماندا و مانگ لە تاریكایی شەودا روناكترە تەنها ئەوە نەبێ كە خوا بە میهرەبانی خۆی لەگەڵیدایە.

لەو بارەیەوە هیچ شتێك ناڵیم چونكە بێدەنگبوم و (قفڵ) بوم، نوقتە و سەری دێڕ!.

بەڵام ئەو واتایە ناگەیەنێت كە بەرپرسیاریەتیەكە دەخەینە ئەسۆی هەمو سیاسیەكان و ئەوانەی لە گۆشەیەكی ئەم حكومەتەدان، هەروەك چۆن عەلی بن ئەبی تالیب رەزای خوای لێبێت دەڵێت "خۆتان هەرچۆنێك بن، هاوشێوەكەی وەردەگرن"، ئەوەش دو واتای روت و ئاشكرا دەگەیەنێت كە ئەمانەن:

یەكەم: گەر ئێوە باش بونایە، حكومەتیش باش دەبو، ئەگەرنا...
دوەم: گەر هەڵبژاردنی ئێوە بۆ ئەوان لەڕێگەی پرۆسەی دیموكراتی هەڵبژاردنەوە راست و دروستبێت ئەوان باشدەبن و گەروانەبێـت نابێـت.

بەگشتی، نابێت گەل بەرپرسیاریەتیەكانی رەتبكاتەوە ناگونجێت كە ئینكاری لە هەڵەكانی بكات و پشتگیری لە سیاسیە گەندەڵەكان بكات.. هەڵەی زۆر گەورە هەیە نەك هەر تەنها لە لایەنی ئاینی و باوەڕەوە، بەڵكو لایەنەكانی ئەخلاقی و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و سیاسی و زانستی و (نیشتیمانی)ش دەگرێتەوە.

بەڵێ، من لێرە دەمەوێت لەگەڵ گەل راستگۆبم، دوای ئەوەی كە زۆر هەوڵمدا راستگۆبم لە هەوڵدان بۆ چاككردنی نەفسی خۆم لەرێگەی دوركەوتنەوە و جێگۆڕین تا بچمە خەڵوەت لەگەڵ تاك و تەنهایی خوا لەرێگەی پەرستش وبیركردنەوە و خەڵوەتەوە سەرەتا و دواتریش هەوڵمدا ئەوانەی لێم نزیكن و ئینتیمایان بۆ من هەیە چاكیان بكەم تەنانەت ئەوانەی كە ئیوە بە جێی متمانەی منیان دەزانن دورمخستنەوە و هەوڵمدا هاوكاریان بكەم.. دواتر پەلەمكرد لە هەوڵدان بۆ چاكسازی گشتی لەسەر بنەمای سیاسی لەرێگەی خۆپیشاندان و وتار و مانگرتن و خێمەی سەوز و كەوتنی سەرجەم بنەما سیاسیە هەڵەكان تا پرۆگرامێك لای ئێوە دروستبو، سەركەوتوبوم  شوكور بۆ خوا.

ئەمڕۆ بەنیازم هەوڵ بۆ چاكسازیەكی نوێ بدەم، كە چاكسازیە لەو دەردە بڵاوەی لەناو گەلدا بڵاوبوەتەوە بێ ئەوەی چەكی تێدا بەكاربهێنرێت و بێ ئەوەی پشت بە هیچ كەسێكی ببەستم .. چونكە دەترسم دەرەنجامەكەی دەستێوەردانی كەسانی خراپ بێت، بۆیە تەنها پشت بە خودا دەبەستم و هەر ئەویش چاكسازان سەردەخات.

لەبارەی ئەو دەردانەوە رونكردنەوەتان بۆ دەدەم گەر تەمەن رێگەبدات و ئەگەرنا داوای فاتیحە و نزاتان لێدەكەم.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP