ئەمڕۆ رۆژی ژینگەی کوردستانە
وته‌بێژی ده‌سته‌ی ژینگه‌: ژینگه‌ی كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی پیسبوندایە

- 4/16/2019 12:21:00 PM 1644 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

وته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ رایگەیاند، ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م پیسبوندایه‌، له‌ ئێستاشدا نزیكه‌ی 200 پاڵاوگه‌ی نایاسایی له‌ هه‌رێمی كوردستان بونیان هه‌یه‌.

هەندرێن شێخ راغب، وتەبێژى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێمى کوردستان بە خه‌ندان-ی راگەیاند، ژینگەى هەرێمى کوردستان بەسەرجەم ره‌گه‌زه‌كانی ئاو و خاک و هەوا لەبەردەم مەترسى پیس بوندایە، ئوتومبێل كێشه‌یه‌كی گەورەیە بۆ سەر ژینگەى کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێى دوایین ئامار بەبێ ئوتۆمبێلەکانى وەزارەتى پێشمەرگە و ناوخۆ، یەک ملیۆن و 700 هەزار ئوتۆمبێل لەکوردستان هەن و كارده‌كه‌ن، رۆژانەش شملیۆن لیتر بەنزین به‌ركارده‌هێنرێت.

هەندرێن شێخ راغب وتیشى، كێشه‌یه‌كی دیکەی ژینگه‌ی كوردستان مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كانه‌ كه‌ بۆ دابینکردنى کارەبا نزیکەى پێنج هەزار موەلیدە لە شارەکانى هەرێم بەگازوایل کاردەکەن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، نزیكه‌ی 200 پاڵاوگەى نایاسایی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن كه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ پیسبونی ژینگه‌ و  دوکەلێکى زۆر دەکەن، فلتەرى ژینگەییان نیە و بەشێوەى زانستى کارناکەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP