ئەمریكا داوای كۆریای باكور سەبارەت بە دانوستانە ئەتۆمییەكەی رەتدەكاتەوە

- 4/16/2019 11:40:00 AM 892 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، داواكاریەكەی كیم جونگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكور بە مەبەستی نەرمتر بەڕێوەچونی دانوستانەكان لەبارەی وزەی ئەتۆمی وڵاتەكەی رەتدەكەنەوە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی داواكاریەكەی كیم جۆنگ ئون رایگەیاند، داواكاریەگەی بۆ نەرمتر بەڕێوەچونی دانوستانە ئەتۆمیەكەی كۆریای باكور رەتدەكەنەوە و پێویستە كیم پابەندبێت بە بەڵێنەكەیەوە و پێش كۆتاییهاتنی ئەمساڵ دەستبەرداری چەكە ئەتۆمیەكەی بێت.

لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە لێدوانەكانی كیم كە هەفتەی رابردو رایگەیاندبو، "بۆی گرنگ نیە جارێكی دیكە لەگەڵ ترەمپ كۆببێتەوە تا ئەو كاتەی ویلایەتە یەكگرتوەكان دێنە سەر رێرەوەی دروست" پۆمپیۆ بە رۆژنامەنوسانی وت، "سەرۆك ئامادەیە هەنگاوی دیپلۆماتی بنێت". 

ئاماژەی بەوەشكرد، "كیم پەیمانیداوە بە راگرتنی چەكی ئەتۆمی، ئێمەش هەمومان ئومێدەوارین ئەو ئەنجامە ببینین".

وتیشی، "تیمەكانمان لەگەڵ خەڵكی كۆریای باكور لە كاردان، تا رێگەی هەنگاونان بەرەو پێشەوە وێنابكەن و ئامانجەكە بپێكین، كیم وتویەتی لە كۆتایی ساڵدا پابەنددەبێت، منیش ئومێدەوارم لە لە نزیكرتین كاتدا ئەنجامبدرێت".

كیم جۆنگ ئون، هەینی رابردو 12ی نیسان رایگەیاند، "پێویستە ویلایەتە یەكگرتوەكان رابوەستێت لەو رێگایی كاریپێدەكات لەگەڵمانا و دەبێـت رێگایەیكی نوێ بگرێتەبەر".

کیم لەبەردەم ئەنجومەنی گەلی وڵاتەكەی وتیشی، "ئەنجامەكانی لوتكی هانۆی لەبارەی ئەو ستراتیجیەتی ساڵی رابردو تایەبت بە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و دانوستانەكانی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتوەكان هەیبوە خستویەتیە گومانەوە".

ئەوەشی خستەڕو، "پەیوەندی لەگەڵ ترەمپ تا ئێستاش باشە، بەڵام بۆی گرنگ نیە کۆبونەوەی لوتكەی سێیەم لەگەڵیدا ئەنجامبدات ئەگەر هاوشێوەی لوتكەی هانۆی پێشوبێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP