"هیچ گرفتێک لە ناردنی موچەی فەرمانبەران نیە"
پەرلەمانتارێک: حکومەت موچەی فەرمانبەران بۆ پینەکردنی گەندەڵییەکانی بەکاردەهێنێت

- 4/16/2019 11:23:00 AM 7761 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیچ گرفتێک لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە نییە، دەشڵێت، "حکومەتی هەرێم موچەی فەرمانبەران بۆ پینەکردنی گەندەڵییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت".
هیچ گرفتێک لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە نییە

 

رێبوار کەریم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، "هیچ گرفتێک لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە نییە، بەغدا موچەی مانگەکانی یەک و دو و سێی 2019ی ناردوە".
نابێت موچەی فەرمانبەران بۆ هیچ کارێکی دیکە بەکاربهێنرێت

 

لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی کانونی دوەمی 2019، رێبوار کەریم وتی، "بەغدا موچەی ناردوە، بەڵام حکومەتی هەرێم موچەی فەرمانبەران بۆ پینەکردنی گەندەڵییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت، نابێت موچەی فەرمانبەران بۆ هیچ کارێکی دیکە بەکاربهێنرێت و ئەوە مافی فەرمانبەرانە"
دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بە سستی بەڕێوەدەچێت 

 

دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بە سستی بەڕێوەدەچێت و لەئێستادا تەنها چەند وەزارەتێک موچەیان وەرگرتوە، تا ئێستاش دیارنیە کەی تەواوی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
پێویستە فەرمانبەران داکۆکی لە مافەکانیان بکەن

 

بەیانی ئەمڕۆش بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی دژی دواکەوتنی موچەکانیان مانگرتنیان راگەیاند و لە بەردەم کامپی کۆن و نوێی زانکۆکە گردبونەوە.

رێبوار کەریم دەسخۆشی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی دەکات بۆ ئەنجامدانی ناڕەزایی و رایگەیاند، "پێویستە فەرمانبەران داکۆکی لە مافەکانیان بکەن و ناڕەزایی دەرببڕن لە ئاست پێنەدانی موچەکانیان".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP