کەشناسی وادەی دەستپێکردنەوەی بارانبارینی راگەیاند

- 4/16/2019 11:19:00 AM 36309 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواودەبێت لەگەڵ بارینی باران لە ئەمڕۆ و سبەینێدا.

بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئاسمان هەوری تەواودەبێت لەگەڵ بارینی باران لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ و هەندێک ناوچە، لەکاتەکانی شەودا بارانبارین زیاتردەبێت.

هەروەها سبەی چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بەڕێژەیەکی زیاتر و هەندێکجار هەورە تریشقەی لەگەڵدایە لەکاتەکانی زو، پاشان بارانبارین بەشێوەیەک پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP