حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێک پشوی راگەیاند

- 4/16/2019 10:49:00 AM 6906 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی چوارچەممە بەبۆنەی جەژنی چارشەمبا سورەوە پشوی فەرمیە لە دامودەزگاکانی حکومەتدا.

سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "بەبۆنەی جەژنی چارشەمبا سوورەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك وبرایانی كوردی ئێزیدی دەكەین، بەو هیوایەی ئەو جەژنە ببێتە مایەی پتەوتركردنی یەكڕیزی وتەبایی گەلەكەمان".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەم بۆنەیەشەوە رایدەگەیەنین، رۆژی چوار شەممە 2019/4/17 لە سەرجەم دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشوی فەرمی".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP