نرخی دراوەکان له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان

- 4/16/2019 10:21:00 AM 12283 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بە 120 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوژین محه‌مه‌د، لە نوسینگەی كه‌لى كه‌ژان بەخەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە 120 هەزار و 200 دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 100 یۆرۆ بە 135 هەزار و 500 دینارە، 100 پاوەن بە 156 ھەزار و 250 دینارە، 100 لیرەی تورکی بە 22 ھەزار و 500 دینارە، 100 ھەزار تمەنی ئێرانیش بە 8 هەزار و 750دینارە.

هەروەها نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، 100 یۆرۆ بە 113 دۆلارە، نرخی 100 پاوەندیش بە 130 دۆلارە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP