وەزیری دارایی توركیا و راوێژكاری كۆشكی سپی كۆدەبنەوە

- 4/16/2019 9:57:00 AM 504 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڕیارە بێرات ئاڵبایراك، وەزیری دارایی توركیا و جەیرد كوشنەر، راوێژكاری كۆشكی سپی کۆببنەوەە و بەڵام لەبارەی تەوەرەکانی کۆبونەوەکەوە هیچ زانیاریەک ئاشکرانەکراوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بڕیاروایە هەریەك لە بێرات ئاڵبایراك، وەزیری دارایی توركیا و زاوای رەجەب تەییب ئەردۆغان-ی سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ جەیرد كوشنەر، راوێژكاری كۆشكی سپی و زاوای دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دوشەممەی داهاتو كۆببنەوە، بەڵام لەوبارەیەوە هیچ زانیاریەكی دیكە بڵاونەكراوەتەوە.

هاوكات ئاڵبایراك ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاندوە، لە گەشتەكەیدا بۆ واشنتن كە بڕیار وایە هەفتەیەك بخایەنێت لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆبوەتەوە و بەپێی تەلەفزیۆنی NTV توركی ئاڵبایراك لەبارەی كڕینی موشەكی S400ی روسی لە لایەن توركیاوە ترەمپ روانگەیەكی پەسەندی هەبوە.

تۆڕی هەواڵی Cnnی تورکی لە زاری ئاڵبایراك-ەوە رایگەیاند، لە كۆبونەوەكەی لەگەڵ ترەمپ بە مەبەستی زیاتركردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكانی نێوان توركیا و ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ 75 دۆلار ساڵانە رێككەوتون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP