هەواڵی ئەمڕۆ

ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێک دابەش دەکرێت

- 4/16/2019 9:52:00 AM 62388 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بە سستی بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێکی دیکە دابەش دەکرێت.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان گەنجینەکانی ئاگادارکردوەتەوە ئەمڕۆ سێشەممە موچەی وه‌زاره‌تی داد دابه‌ش بکەن.

دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بە سستی بەڕێوەدەچێت و لەئێستادا چەند وەزارەتێک موچەیان وەرگرتوە، تا ئێستاش دیارنیە کەی تەواوی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

شەوی رابردو خەندان لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، هۆكاری سەرەكی دواکەوتن و سست‌ دابەشكردنی موچە و گۆڕانكاری ریزبه‌ندی  دابه‌شكردنى موچه‌ی وەزارەتەكان بۆ مانگی كانونی دوەم دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە بەغدا موچەی مانگی نیسانی نەناردوە.

لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراقەوە بەخەندان-ی ڕاگەیاند، "ئه‌گه‌رى زۆره‌ له‌م دو ڕۆژه‌دا ئه‌و پاره‌یه‌ بنێردرێتە سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایى هەرێمی كوردستان".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP