هەواڵی ئەمڕۆ

عەبدوڵای کوێخا موبارەک: بەرپرسەكانی گۆڕان لە حکومەت دەبێت لە پارتی و یەكێتی بپاڕێنەوە بۆ ئەوەی بەقسەیان بکەن

- 4/16/2019 9:36:00 AM 5757 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، ئه‌ندامی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان رایگەیاند، بەرپرسەكانی گۆڕان سبه‌ی لە حكومه‌ت هەر فرمانێكیان دەركرد "ده‌بێت لە بەرپرسەكانی پارتی و یەكێتی بپاڕێتەوە بڵێن توخوا بەقسەم بكەن".

عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، ئه‌ندامی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "ئەمە زانیارییە کە من هەمە پارتی ڕازی بوە بە داواکاریەی یەکێتی، بۆیە ئێستا هەوڵدەدات گۆڕان ڕازی بکات بەو داواکاریەی یەکێتی، چونکە یەکێتی بۆ پارتی گرنگترە لە گۆڕان، پارتی و یەکێتی بەهۆی بونی بەرژەوەندی هاوبەشەوە قەت ناتوانن دەستبەرداری یەکتر بن."
دەبێت وەک بزوتنەوەی گۆڕان هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نەبین کە پۆستی زیادە دابتاشرێت لەم وڵاتەدا

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "دەبێت وەک بزوتنەوەی گۆڕان هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نەبین کە پۆستی زیادە دابتاشرێت لەم وڵاتەدا لەبەر سێ هۆکار، هۆکاری یەکەم ئەوەیە پێشتر ڕێککەوتن لەگەڵ گۆڕان کراو لەسەر ئەو پۆستە، دوەم ئێمە وەک گۆڕان هەمیشە باسی بەدامەزراوەیی و سیستم دەکەین لەکوردستاندا، ناکرێت بەدڵی خۆمان یان لەبەر دڵی لایەنی تر پۆست دابتاشین، وەخاڵی سێیەم، ئێـمە لەم کاتەدا کەتوشی قەیرانی دارایی بوین هەر پۆستێک دابنێین بەملیۆنەها دۆلار خەرجی دەبێت بەزیایە دەڕوات هیچ سودێکی نیە، من لەگەڵ ئەوەدام گۆڕان ئەگەر دەستی لەم پۆستە هەڵبگرێت باشترە وەک لەوەی ڕازی بێت بە دوو جێگری".
ئێستا ئەو سەرکردایەتیەی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری چونە حکومەتی داوە دەبێت خۆیان چارەسەرێک بۆ ئەوە بدۆزنەوە

 

عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك دەشڵێت، "ئێستا ئەو سەرکردایەتیەی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری چونە حکومەتی داوە دەبێت خۆیان چارەسەرێک بۆ ئەوە بدۆزنەوە، بەڵام من بڕوام وایە نەک هیچ بەرپرسێکی پارتی و یەکێتی پابەند نابێت بە بڕیارەکانی به‌رپرسه‌كانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە لە حکومەتدا ناتوانم ئەوەیان ببینم".
بەرپرسەکانی گۆڕان لەناو حکومەت هەر فه‌رمانێک دەربکەن هیچ بەرپرسێکی پارتی و یەکێتی گوێیان لێ ناگرن

 

موبارەک ئەوەشی وت، "بەرپرسەکانی گۆڕان لەناو حکومەت هەر فه‌رمانێک دەربکەن هیچ بەرپرسێکی پارتی و یەکێتی گوێیان لێ ناگرن، شێخ جەعفەر ڕاستگۆترینیانە کە بەدەمی خۆی باسی كرد، ئه‌گه‌رنا بەرپرسەکانی گۆڕان لە حکومەت دەبێت هەر فرمانێکیان دەرکرد سبەی لە بەرپرسەکانی پارتی و یەکێتی بپاڕێتەوە بڵێن توخوا بەقسەم بکەن، تا بەقسەی بکات فرمانە ئیداریەکەی جێ بەجێ بکات".
 ئەگەر کاک نەوشیروان بمایە بزوتنەوەی گۆڕانی هەڵدەوەشاندەوە بەس بەم شێوازە تەسلیم بەو واقیعە نەدەبوو 

 

عەبدوڵای کوێخا موبارەک رونیشیکردەوە، "کاک نەوشیروان دوێنێ کۆچی دوایی کردوە زۆر دور نیە بیرمان نەبێت، ئەگەر کاک نەوشیروان بمایە بزوتنەوەی گۆڕانی هەڵدەوەشاندەوە بەس بەم شێوازە تەسلیم بەو واقیعە نەدەبوو بەشداری حکومەتی نەدەکرد."

وتیشی، "زۆرێك له‌و براده‌رانه‌ی ئێستا خۆیان به‌ خاوه‌نی گۆڕان ده‌زانن و بڕیاریان به‌ده‌سته‌ لە ده‌وروبه‌ری كاك نه‌وشیروان بون له‌ 80% ی ببونه‌ خه‌ڵكی به‌رژه‌وه‌ندی خواز، خۆ له‌ 10 كه‌س ئه‌گه‌ر هه‌شتی یه‌ك قسه‌بن ئه‌گه‌ر بڕواشی نه‌بێت ده‌بێت به‌ناچاری قسه‌ی زۆرینه‌ بێت."


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP