بینالی یڵدرم: دەنگەکانی ئێمە لە ئیستانبوڵ بۆ کاندیدی بەرامبەر نوسراوە

- 4/16/2019 8:55:00 AM 1866 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كاندیدی ئاكپارتی بۆ سه‌رۆكی گه‌وره‌ شاره‌وانی ئیستانبوڵ رایگەیاند، ئەوان له‌ یاسا ده‌گه‌ڕێن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ر به‌ رفاندنی ئه‌و ده‌نگه‌ بگرن كه‌ هاوڵاتییانیان داویانه‌.

بینالی یڵدرم، كاندیدی ئاك پارتی بۆ سه‌رۆكی گه‌وره‌ شاره‌وانی ئیستانبوڵ له‌ سه‌رۆكایه‌تی لقی ئیستانبوڵی پارته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ میدیاكاران كۆبوه‌وه‌ و رایگەیاند، "قۆناغی دادگا درێژه‌ی هه‌یه‌، قۆناغی تانەدان لە هەموو هەڵبژاردنێکدا هەبوە، ئێمه‌ له‌ یاسا ده‌گه‌ڕێین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ربه‌ رفاندنی ئه‌و ده‌نگه‌ بگرین كه‌ هاووڵاتییانمان داویانه‌".

بینالی یڵدرم وتیشی، "دەنگەکان لە سندوقەکاندا رفێندراون، بەم شێوەیە رونە، دەنگەکانی ئێمە بۆ کاندیدی بەرامبەر نوسراوە".

یڵدرم ئاماژه‌ی به‌ ساخته‌كاری كرد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا و رونیکردەوە، "ئەو ساختەكاری و هەڵە و كارە گوماناوییانەی لە هەڵبژاردنەكاندا ئەنجامدراوە، بە دزینی دەنگەكانەوە سنوردار نییە، هەڵەی زۆر زیاتر هەیە".

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئیستانبوڵ یڵدرم رایگه‌یاند، "ئەوەی دەكەوێتە ئەستۆی هەمومان، ئەوەیە كە بەبێدەنگی چاوەڕێی ئەنجام بكەین، ناردنی پەیام بۆ وڵاتانی دەرەوە و دەستەبەركردنی فشاری دەرەكی بۆسەر توركیا، گەلەكەمان نیگەران دەكات، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی هه‌موان، ئه‌وه‌یه‌ به‌ئارامی چاوه‌ڕوانی ئه‌نجام بین".

یڵدرم ئەوەشی خستەڕو، "لە شوێنێکی گەورەی وەک ئیستانبوڵ لە ئەنجامی هەڵبژاردنێکی سەقەتکراو ببیتە سەرۆکی ئیدارەکەی، راستییەکەی شتێکی خۆش نییە، ساختەكاری وادەی بەسەرچونی نییە، ساختەكاری ئەگەر لەسەرەتادا ئەنجامدرابێت، تا كۆتایی بەردەوام دەبێت، ئەمە چارەسەری پزیشكی نییە، دزینی ئیرادە و دەنگی هەڵبژاردنێك، وابەستەی هیچ نییە، دوا وادەی بەكارهێنانیشی نییە. ئەمە پێشكەش بە خواستی ئیستانبوڵییەكان دەكەم".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP