قائیمقامی كۆیە بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاكان ئاشكرا دەكات

- 4/15/2019 11:13:00 PM 3992 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قائیمقامی كۆیە رایدەگەیەنێت بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ نۆژەنكردنەوەی بەشێك لە رێگەكانی قەزای كۆیە ئاشكرادەكات و راشیدەگەیەنێت لە دو هەفتەی داهاتودا دەستدەكەن بۆ نوێكردنەوەی رێگاكان.
رێگەی هەولێر - كۆیە، بڕی چوار ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە

 

تاریق حەیدەر، قائیمقامی قەزای كۆیە لەلێدوانیكی تایبەتدا بۆ خەندان رایگەیاند:"لەماوەی دو هەفتەی داهاتودا دەست دەكەین بە نۆژەنكردنەوەی 
رێگەی هەولێر - كۆیە، كە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی چوار ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكردوە".

وتیشی:"ئەمڕۆ لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بوین، بڕیاردراوە بە نۆژەنكردنەوەی رێگاكانی دەشتی كۆیە و تەقتەق و ناحیەی سكتان و هەموی نوێدەكەینەوە، ڕێگەی تەقتەق 256 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە، ڕێگەی ئاشتی قۆناغی یەكەمی 276 ملیۆنی بۆ تەرخانكراوەو بە سێ قۆناغ تەواودەكرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP