سەرۆك فەرەنسا: كەنیسەی نۆتردام بەشێكە لە هەمومان

- 4/15/2019 11:10:00 PM 2472 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا نیگەرانی خۆی لە سوتانی كەنیسەی مێژویەكەی فەرەنسا دەربڕی و رایگەیاند:"نۆتردام بەشێكە لە هەمومان".

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە روداوێكدا، كەنیسەی نۆتردامی مێژویی بەناوبانگی فەرەنسا ئاگری گرت و بەو هۆیەوە بەشی سەرەوەی كەنیسەكە بەتەواوی داڕما، سەرۆكی فەرەنسا پێشكەشكردنی وتاری تایبەت بە خۆپیشاندەرانی هێلەك زەردەكان بۆ كاتێكی نادیار دواخست.

لەبارەی روداوەكەوە سەرۆكی فەرەنسا ئیمانوێل ماكرۆن رایگەیاند:"نۆتردام بەشێكە لە كاسۆلیكەكان و هەمو فەرەنسیەكان".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP