خانە شێرپەنجەییەکان خۆیان هۆکاری دروستبونیان تۆماردەکەن

- 4/15/2019 9:05:00 PM 3955 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکات خانە شێرپەنجەییەکان خۆیان هۆکاری توشبونیان بەنەخۆشییەکە لەسەر شریتی (DNA)ی تۆماردەکەن.

بەپێی راپۆرتێکی تەلەگراف، تیمێکی هاوبەش لەهەردو زانکۆی کامبرج و کۆلێژی لەندەن لەدواین توێژینەوەی خۆیاندا ئاشکرایانکردوە خانە شێرپەنجەییەکان خۆیان هۆکاری توشبونیان بەنەخۆشییەکە لەسەر شریتی (DNA)ی تۆماردەکەن. 

شریتی ( DNA) گۆڕانکارییەکان تۆماردەکات

شریتی (DNA) گۆڕانکارییەکان تۆماردەکات و دەبێتە سندوقی رەش بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری نەخۆشییەکە.

تا ئێستا هۆکاری تەواوەتی توشبون بەنەخۆشی شێرپەنجە و گەلێک نەخۆشی دیکە بەناڕونی ماوەتەوە و پزیشکەکان ناتوانن هۆکاری سەرەکی ئەو نەخۆشییانە دیاریبکەن، بەپێی زانیارییە پزیشکییەکانیش تەنانەت لەنەخۆشییەکی وەک شێرپەنجەی سییەکانیشدا پزیشک نەیتوانیوە رۆڵی سەرەکی جگەرە و دوکەڵ لەتوشبون بەو نەخۆشییە دەستنیشان بکات.
خانە شێرپەنجەییەکان هاوشێوەی پەنجەمۆر ئاماژەکانی توشبونیان لەسەر(DNA) جێدەهێڵن

لەمبارەیەوە د. سیرینا زایناڵ سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە لەبەشی پزیشکی جیناتی لەزانکۆی کامبرج دەڵێت خانە شێرپەنجەییەکان لەکاتی دروستبونیاندا هاوشێوەی پەنجەمۆر ئاماژەکانی توشبونیان لەسەر( DNA) جێدەهێڵن کە هاوشێوەی سندوقێکی رەشدەبێت و زانایان دەتوانن هۆکارەکانی دیاریدەکەن.

ساڵانە لەبریتانیا نزیکەی 360 هەزار کەس توشی شێرپەنجە دەبن و لەو ژمارەیەش نزیکەی 163 هەزاریان بەهۆیەوە گیانلەدەست دەدەن.

بەپێی پسپۆڕانی شێرپەنجە نزیکەی لەسەدا 38 ی حاڵەتەکانی شێرپەنجە دەکرێت بەریان پێبگیرێت و ئەم توێژینەوەیەش هاوکارێکی باشدەبێت بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارە سەرەکییەکان و رۆڵی پیسبونی ژینگە لەنەخۆشییەکانی شێرپەنجەدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP