بەڤیدیۆ؛ لە پاریس ئاگر لە كەنیسەیەك كەوتەوە

- 4/15/2019 8:25:00 PM 3245 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كەنیسەی نۆتەردام لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئاگری گرت.

ئاژانسی هەواڵی سكای نیوز بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە كەنیسەی مێژوویی نۆتردام ئاگر كەوتەوەو بەپێی لێدوانی سەرۆكی شارەوانی پاریس ئاگرەكە مەترسیدار بوە.

هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دەگەڕێتەوە بۆ نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی بەشێكی كەنیسەكە

 

سەرچاوە میدیاییەكانی فەرەنسا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەیان گەڕاندۆتەوە بۆ نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی بەشێكی كەنیسەكە كەلەو كاتەدا كاری تێداكراوە.

ئەوەشخراوەتەرو كە سەرەتا ئاگرەكە لەبەشی سەرەوەی كەنیسەكە كەوتۆتەوە، وتەبێژی شارەوانی پاریس رایگەیاندوە كە هاوڵاتیانیان لە ناوچەكە دورخستۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاگركوژێنەوەش رایگەیاندوە كە لەهەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەدان، بەپێ ئەوەی زیانە گیانی و مادییەكانی روداوەكە ئاشكرا بكرێت.

 


نیشانەکردن :

#ئاگر #فه‌ڕه‌نسا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP