هەواڵی ئەمڕۆ

سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشوازی له‌ شاندێكی زه‌حمه‌ت كێشانی كوردستان کرد

- 4/15/2019 7:01:00 PM 1538 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
 د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەکۆشکی سەلام پێشوازی لەوەفدێکی باڵای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٥|٤|٢٠١٩ د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا چاوی کەوت به‌ سه‌عد خالید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی زه‌حمه‌ت كێشانی كوردستان و وەفدی یاوەری.

دوا پێشهاته‌ سیاسییەکانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق تەوەری سەرەکی دیدارەکە بوە
سەرۆکی عێراق و وەفدی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەبارەت بە‌ دوا پێشهاته‌ سیاسییەکانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بیروڕایان ئاڵوگۆر کرد.
باس لەوهه‌وڵانه‌ کرا کە له ‌پێناو لێكتێگه‌یشتنی لایەنە سیاسییەکان له‌ ئارادایه‌ 

لەدیدارەکەدا باس لەوهه‌وڵانه‌ کرا کە له ‌پێناو لێكتێگه‌یشتنی لایەنە سیاسییەکان له‌ ئارادایه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و گه‌یشتن به‌ رێکه‌وتن له ‌به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسەی سیاسی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکدا.

بەشێک لەدیدارو کۆبونەوەکانی سەرۆک کۆمار لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و لێکنزیککردنەوەی پارت و رێکخراوە سیاسییەکان رێکدەخرێت کە لەو روەوە سەرۆک کۆمار رێکخستنی کاروباری گەلانی عێراق لە کۆشکی سەلام بەپێویست دەزانێت. 

نیشانەکردن :

#سەرۆککۆمارى عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP