بەپەلە

" دامەزرێنەری ویکیلیکس ویستویەتی باڵوێزخانەی ئیکوادۆر بۆ سیخوڕیکردن بەکاربهێنێت"

- 4/15/2019 6:36:00 PM 1543 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرۆکی ئیکوادۆر رایگەیاند دامەزرێنەری ویکیلیکس پێشێلکاری مەرجەکانی مافی پەنابەرێتی کردوە و ویستویەتی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە لەندەن بۆکاری جاسوسی بەکاربهێنێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە لینین مۆرێنۆی سەرۆکی ئیکوادۆر بەرۆژنامەی گاردیانی بریتانی رایگەیاندوە جولیان ئاسنجی دامەزرێنەری ویکیلیکس پێشێلکاری مەرجەکانی مافی پەنابەرێتی کردوە و ویستویەتی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە لەندەن بۆکاری جاسوسی بەکاربهێنێت.

رۆژی پێنج شەممەی رابردو پاش ئەوەی مافی پەنابەرێتییە حەوت ساڵییەکەی کۆتایهات، پۆلیسی لەندەن جولیان ئاسنجی دامەزرێنەری ویکیلیکسی لەباڵوێزخانەی ئیکوادۆر دەستگیرکرد و دادگای ئەو وڵاتەش وەک تاوانبار ناویهێنا.

دەستگیرکردنی جولیان هەنگاوی سەرەتایە بۆ رادەستکردنەوەی بە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وەک پێشتر داوای کردبو.

سەرۆکی ئیکوادۆر داوای لێبوردنی لەوڵاتان کرد بۆ هەر کردەوەیەکی هاوشێوەی دەستێوەردان و کاری جاسوسی کە لەلایەن دامەزرێنەری ویکیلیکس و لەپاڵ پێدانی مافی پەنابەرێتی ئەواندا ئەنجامی دابێت.

وتیشی ئەوان وڵاتێکی خاوەن سەروەرین و بەڕێزەوە تەماشای وڵاتانی دیکەو سەروەری خاکەکانیان دەکەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP