بەپەلە

سه‌رۆك كۆمار: موسڵ شایستەی گرنگی پێدانی زیاتره‌

- 4/15/2019 5:59:00 PM 1839 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئەمرۆ دوشەممە ١٥|٤|٢٠١٩ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە د. موزاحم خەیات له‌ تۆڕی قەیرانەكانی موسڵ.
دانیشتوانی شاری موسڵ شایستەی هەمو جۆرە پشتیوانی و گرنگی پێدانێكن بەتایبەت دوای ئەو ئازار و نەهامەتیەی لەسەر دەستی تیرۆرستانی داعش روبەروی بونەوه‌

 

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح دوپاتیكردەوە، كه‌ دانیشتوانی شاری موسڵ شایستەی هەمو جۆرە پشتیوانی و گرنگی پێدانێكن بەتایبەت دوای ئەو ئازار و نەهامەتیەی لەسەر دەستی تیرۆرستانی داعش روبەروی بونەوه‌.

سەرۆك كۆمار جەختیکردەوە، لە پێویستی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكان لە شاری موسڵ و زاڵبون بەسەر دۆسیەكانی گەندەڵی كە كاریگەری راستەوخۆی كردوه‌تە سەر دۆخی ئابوری و گوزەرانی دانیشتوانی شارەكە و بە پەرۆشەوە گوێی بۆ پلان و بەرنامەی تۆڕی قەیران بۆ رێكخستن و بەڕێوەبردن و پتەوكردنی دۆخی ئەمنی و جێ بەجێكردنی داواكارییە رەواكانی دانیشتوانی شارەكە راگرت.
گرنگیدانی سەرۆك كۆمار بە شاری موسڵ جێگەی بایەخ و دەستخۆشییە

 

لەلای خۆیەوە د. موزاحم خەیات، بە بایەخەوە باسی لە پشتیوانی و گرنگیدانی سەرۆك كۆمار كرد بۆ شاری موسڵ، کە رێنمای و گرنگیدانی بەردەوامی ئاڕاستەی شارەكە دەكات بەمەبەستی كە مكردنەوەی ئاستەنگ و كێشەكان كە ببێتە مایەی پەرەپێدان و گەشەپێدانی شارەكە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP