حکومەتی هەرێم رۆژێک پشوی راگەیاند

- 4/15/2019 5:48:00 PM 49384 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە، بەبۆنەی جەژنی جەژنی چارشەمبا سورەوە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشوی فەرمیە.

سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە، "بەبۆنەی جەژنی چارشەمبا سورەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی دەكەین، بەو هیوایەی ئەو جەژنە ببێتە مایەی پتەوتركردنی یەكڕیزی وتەبایی گەلەكەمان".

دەشڵێت" بەم بۆنەیەوە رایدەگەیەنین، رۆژی چوار شەممە 2019/4/17 لە سەرجەم دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت" .


نیشانەکردن :

#پشوو #حکومەتی هەرێم

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP