هەواڵی ئەمڕۆ

ئەمریکا بەفەرمی سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە

- 4/15/2019 5:05:00 PM 3916 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ئەمریکا بەشێوەیەکی رەسمی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی خستە لیستی تیرۆرەوە و وەک رێکخراوێکی بیانی تیرۆرستی ناساندی.

 ئاژانسی رۆیتەرز، بڵویکردەوە ئەمڕۆ دو شەممە بەپێی نوسراوێکی یەکەی تۆماری فیدڕاڵی ئەمریکا ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی رەسمی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی خستە لیستی تیرۆرەوە و وەک رێکخراوێکی بیانی تیرۆرستی ناساندی.

هەفتەی رابردو دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی ناوبردو رایگەیاند هەرچەندە هەنگاوەکە سیمبولییە بەڵام بێ وێنەیەو کاری بۆدەکەن، لەبەرامبەریشدا کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەیەکی سەربە سوپای ئەمریکای خستە لیستی تیرۆرەوە.

دوێنێش حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بانگێشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە لەبەرامبەر هەنگاوەکانی ئەمریکا هەڵوێست وەرگرن.

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەشێکە لەسوپای پاسدارانی ئێرانی و بەرپرسە لە مامەڵەی موشەکە دورمەوداکان و پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران.

نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP