بەپەلە

پۆلیسی سلێمانی ئاماری 14 رۆژی روداوەکانی رابردوی راگەیاند

- 4/15/2019 4:32:00 PM 1497 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی سێ هاوڵاتی کوژراون، هاوکات لە ماوەی 14 رۆژدا توانیویانە 29 تۆمەتبار دەستگیر بكەن، كە چەندین تۆمەتی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەشێك لە تاوانبارەكان پارەیان دزووە و ھەروەھا پارەی ساختەیان لە بازاڕەكان بڵاوكردووەتەوە، بەشێکیشیان مادەی ھۆشبەریان بەكارھێناوە و دەستدرێژیان كردوەتە سەر ژنان، ھاوكات چەند كەسێكیان تۆمەتبارن بە خراپ بەكارھێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن دەستگیرکردوە.
تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکردوە كه‌ زیاتر له‌ دوهەزار و 784 وێنه‌ی‌ کچان و ژنانی له‌ مۆبایله‌كه‌یدا بوه‌ هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی لێکردون، ئەگەر پارەی پێنەدەن

 

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت: تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکردوە كه‌ زیاتر له‌ دوهەزار و 784 وێنه‌ی‌ کچان و ژنانی له‌ مۆبایله‌كه‌یدا بوه‌ و وێنه‌كانی‌ ده‌ستكاریكردوه‌ و ناردویه‌تییه‌وه‌ بۆ هه‌ندێك له‌و کچ و ژنانە داوای‌ پاره‌ی‌ كردووه‌ تا وێنه‌كانیان بڵاونه‌كاته‌وه‌.

سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی چوار رۆژدا لە پارێزگای سلێمانی سێ هاووڵاتی کوژراون، کە کۆتا کەسیان رۆژی 12 ی ئەم مانگە بو، لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا توانرا کەسێک لەسەر روداوەکە دەستگیربکرێت، بە گومانی هەبونی پەیوەندی بە روداوەکەوە، لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر بەندە.


نیشانەکردن :

#پۆليس #سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP